کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كارگەیەكی كەرتی تایبەت لە ناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و (200) كیلۆوات كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70%ی پێداویستیی كارگەكە.

باس لەوەشدەکات، وێستگەكە پێكهاتووە لە دانانی (1400) پەناڵی (650) كیلۆواتی، كە لەسەر (45) ستاندی (40) پەناڵی دانراون، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگیی بەشی  وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات جێبەجێكراوە و  لە قۆناغی كۆتایدایە.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، پێشتریش ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵ وێستگەیەكی دیكەی داناوە، كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.

May be an image of 2 people

May be an image of 1 person

No photo description available.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كانیش له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ هیچ كه‌سێك…
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share