ئەمڕۆ یەکشەممە، پشووی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەستپێدەكات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.
عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی یەکشەمەوە پشووی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەستپێدەكات و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.
وتیشی، “پشووەكە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت و لە رۆژی یەكشەممەوە دەستپێدەكات و 25ی مانگ پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە “.