پزیشکێکی پسپۆڕ: هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكاریی لاوازە

پزیشکێکی پسپۆڕ دەربارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات.

د. کاردان ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكاری لاوازە.

دەشڵێت، بەرلەوەی نەخۆش نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجامبدات، پێویستە ئامادەکارییەکی باشی بۆ ئەنجامدرابێت و زانیاریی پێدرابێت، پاشان لەگەڵ پزیشکدا گفتوگۆ دەربارەی لێکەوتەکانی نەشتەرگەرییەکە بکات و هەردوولا لەسەری رێکبکەون.

وتیشی، “پێویستیشە خەڵکی بزانێت کە کێ پسپۆڕە، چونکە زۆرجار پسپۆڕییەکان تێکەڵدەبن، بۆیە دەبێت یاسایەک دابندرێت بۆ جیاکردنەوەیان و پیشەی هەر کەسێک تایبەت بێت بە پسپۆڕییەکەی خۆی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share