رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دوکان – کۆیە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کۆیە -دوکان نزیک گوندی داوداوە روویداوە.
ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیش برینداربوون و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە چارەسەریان بۆ دەکرێت.