شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە ئەمشەودا کۆتاییدێت.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت لە رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات و بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.