وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەغداد بڕێکی کەم نەوت رەوانەی هەرێم دەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بڕیارە لەم هەفتەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابینبکرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە نەوتەی دەنێردرێت زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان کە تەنها بەشی لە 19% ی پێویستی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابینکرا بەچەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دۆزەخەکەی کالیفۆرنیا چۆن دەستیپێکرد و کەی کۆتاییدێت؟

بابەتی دواتر

باڵیۆزی چین: لە ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانی چین و عێراق 50 ملیار دۆلاربووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share