رزگاربوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە لەکاتی کرێکاریدا گیانیلەدەستدا

رزگاربوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەسەر ئەسکەلە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

بەختیار عومەر، یەکێک لەو منداڵانەی لە کیمیابارانی هەڵەبجە رزگاریبوو، ئەمڕۆ لەکاتی کرێکاریدا لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
وێنە و ڤیدیۆی دەركەوتنی بەختیار وەك منداڵێكی هەڵەبجە لە زۆربەی میدیا جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی هەبوو، کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکدایە و یەكێك بوو لە رزگاربووانی کیمیابارانی شارەكە.
ئەو لەم ساڵانەی دواییدا وەک بەڵگەنامەیەکی زیندوو لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە باسی تاوانەکەی بۆ میوانەکان دەگێڕایەوە کاتێک سەردانی مۆنۆمێنتەکەیان دەکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share