رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

ئەمشەو لەناو بازاڕی سەنگەسەر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەناو بازاڕی سەنگەسەر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆرەکانی ئۆپڵ ڤیکترا، تۆیۆتا هایلۆکس و نیسان پیکئاب بوون و زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شار رێگەپێدراو نییە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شاردا رێگەپێدرا و نییە و دەستیبەسەردا دەگیرێت. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیانەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ژمارەیەك بڕیاری بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بەكۆرۆنا دەركرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ئاماژەبەوەكراوە،”بەهۆی هەڵکشانی…
Total
0
Share