بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت “بەهۆی نۆژەنکردنەوەی پردێکەوە رێگای چەمچەماڵ بۆ سلێمانی، دەبێت بە یەک ساید”.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی پردی “ئاوەتەقیوەکە” لەسەر رێگای چەمچەمەڵ بۆ سلێمانی، بۆ ماوەی چەند رۆژێک هاتووچۆکردن لەسەر پردەکە رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، نۆژەنکردنەوەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا هاوڵاتییان دەبێت تەنها یەک ساید بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.