دەربارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی هەرێم بڕیارێک دەدرێک

دەربارەی پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی هەرێم، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بڕیاردرا ڕێکارە یاسایی و کارگێری و تەکنیکییەکان خێراتر بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کۆبوونەوەیەک لە نێوان د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، لەگەڵ محمود محمد عەبد سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى عێراق دەربارەی پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئەنجامدرا.

دەشڵێت، “ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان بووە، کە تیایدا بڕیاردراوە بە خێراترکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکییەکانى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووەکان”.

لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی سێ یەکەمەکان نزیکەی 10 هەزار کەس دەبن و ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراندیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە راگیراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share