بەهای دۆلار نزمبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزمبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەهای دۆلار نزمبووەتەوە و نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

وتیشی “لەلایەن حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندییەوە هەوڵدەدرێت بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن لە رۆژانی داهاتوودا بەهای دۆلار زیاتر داببەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share