ئاگرێکی گەورە لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتەوە

ئاگر

لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر ئاگر لە دوکانێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی رووداوەکەوە گواستییەوە، لە شەقامی 100 مەتری ئاگر لە بینایەک کەوتووەتەوە و تا دێت ئاگرەکە تەشەنە دەسێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو بیناکەدا چوار دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل هەیە، لەگەڵ ژمارەیەک کۆگای کەلوپەل، ئاگر لە هەر چوار دوکانەکە کەوتووتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاشکراشیکرد، چەندین تیمی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە شەقامەکە داخراوە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share