نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێکی 11 ساڵ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

د. دارا ئەحمەد محەمەد پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەستاین بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ چارەخوازێکی تەمەن 11 ساڵ کە نەخۆشییەکی دەگمەنی توشبووبوو.

وتیشی “نەخۆشییەکە بریتیبوو لە هەڵئاوسانی بۆری زراو و دروستبوونی کیسی جگەر و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی پێنج بۆ شەش کاتژمێری، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی چارەخوازەکە سوپاس بۆ خوا زۆرباشە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانیدا نەشتەرگەرییەکی لەم جۆرە ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share