نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران رەوانە بكرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە تەواوكاری مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت.

باسی لەوەشكرد، هەردوو حكومەت و هەردوو وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵن بۆ یەكلاكردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

دەربارەی مووچەی مانگی 12ش شاخەوان عەبدوڵا ئەوەی خستەڕوو، هێشتا فەرمانگە ئیتحادییەكان و خودی ئەنجومەنی نوێنەرانیش مووچەی مانگی 12یان وەرنەگرتووە، كێشەی نەختینە هەیە و لە هەوڵی چارەسەركردنیدان.

دەربارەی ئەو كێشەیە شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن کە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە کێشە بۆ مووچە درووستبووە لە عێراق هیچ راستی و دروستییەک لە پشتیانەوە نییە.

وەزارەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە تەواوی پابەندە بە پڕۆسەی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران و بەشی ژمێریاری پارەی مووچەی بۆ وەزارەت و فەرمانگە ناپەیوەندیدارەکان بۆ مانگی ئێستای مانگی کانوونی یەکەم بەپێی ئەو خشتانەی دیاری کراوە بۆ هەریەکەیان دابینکردووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ كاریگەریی پلاستیك لەسەر تەندروستی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

نووسەرێكی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share