لە تورکیا ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی هەژارییەوە رۆژانە کاردەکەن بە حەوت ملیۆن منداڵ دەخەمڵێندرێت، هەربۆیە رێکخراوی یونیسێف هۆشداری لەبارەوە دەدات.
رێکخراوی یونیسێف کە تایبەتە بە کاروباری منداڵان لەجیهاندا رایگەیاند، لەکۆی 22 ملیۆن منداڵی تورکیا حەوت ملیۆن منداڵ لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین کە دەکاتە %32ی کۆی گشتیییان.
هاوکات، دەشڵێت “منداڵەکان ناچارن لەپێناو بەدەستهێنانی بڕێک پارەدا رۆژانە کاربکەن، بەشێکیشیان لە خوێندن دابڕاون”.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ململانێ سیاسیی و ئابورییەکانی تورکیاوە، وڵاتەکە روبەڕووی هەڵاوسان و قەیرانی گەورە دارایی بووەتەوە، لیرەی تورکیش بەردەوام بەهاکەی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا لەدەستدەکات ئەمەش دۆخێکی سەختی دروستکردووە.