پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداركردنی كەسێكی تر تۆمەتبارێك دەستگیركرا”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی قوولەرەیسیی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ كوژرا و كەسێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سەرئەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، “ئێستا تۆمەتبار (ع، أ،ع) لەدایكبووی ساڵی 2001 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.