چەند هاوڵاتییەک لە باڵەکایەتی لەناو بەفردا گیریان خواردووە

ئەمشەو چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی لەناو بەفر و بەستەڵەک گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی بە هۆی سەختی رێگا و بەستەڵەکی ناوچەکەوە گیریان خواردووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دوو تیممان بە مەبەستی رزگارکردنیان دەرچوون.

لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەمە دووەمین حاڵەتی گیرخواردنی هاوڵاتییانە لەو ناوچەیە رووبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share