بەهۆی بۆردوومانەوە دوو رۆژنامەنووسی کورد لە کۆبانێ گیانیانلەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، دوو رۆژنامەنووسی کورد گیانیان لەدەستدا.

جیهان بیلگین و نازم داشتان ئەو دوو رۆژنامەنووسە بوون کە لە بۆردوومانی 19ی ئەم مانگە لەسەر رێگەی بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سڕێنێ لە باشووری کۆبانی گیانیانلەدەستدا.

بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کاتێکدایە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێشخەری دانووستان و ئاشتی کردووە لەگەڵ هەموو لایەکدا، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی هێرشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share