بەهای نەوتی خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرز بووەوە

وێڕای ئەوەی چەند ڕۆژێكە بەهاكەی لە كەمبوونەوەدایە، نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ جارێكی دیكە 55 دۆلاری تێپەڕاند و بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 55 دۆلار و 13 سەنت.

بەڵام بەهای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس نزمبووەتەوە و یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 52 دۆلار و 41 سەنت.

بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا هاوكاتی ئاڵۆزییەكانی دۆخی ئەمریكایە لەگەڵ بەردەوامی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا.

لای خۆشییەوە مایكڵ مەكارسی، گەورە شارەزا لە ستراتیژی بازاڕ بە ڕۆیتەرزی وتووە، “داتاكانی چین لەبارەی بازاڕی نەوتی خاو دڵخۆشكەرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە داوای نزیکەی یەک ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات

بەپێی راپۆرتی پێگەیەکی بەریتانی، حکومەتی تورکیا سکاڵای لە دادگایەکی ئەمریکا دژی عێراق تۆمارکردووە و داوای قەرەبوو دەکات لە…
Total
0
Share