لە سلێمانی خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی هونەری

لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی خانوویەکی کۆن دەکرێت بە مۆزەخانەیەکی هونەری بەناونیشانی ” مۆزەخانەی هونەری مەدحەت کاکەیی”.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی خانویەکی کەلەپورییان بەسەرکردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە مۆزەخانەیەکی هونەری بەناوی مەدحەت کاکەیی و نۆژەنکردەوەی خانووەکە لەقۆناغی کۆتاییدایە.

وتیشیان، خانووەکە کە موڵکی شوێنەواری سلێمانییە بۆ کارە هونەرییەکانی هونەرمەندی کوردی جیهانیی مەدحەت کاکەیی، سەرەڕای گرنگیدان بە هونەرو هونەرمەندان، پاراستنی کەلەپور و ڕەسانایەتی شارەکەمانەو خزمەت بە رەوتی رۆشنبیری و مێژویی سلێمانی دەکات.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا مۆزەخانەکە دەکرێتەوە کە پێکهاتووە لە کارە هونەرییەکانی قۆناغە جیاوازەکانی ژیانم و پیشاندانی ئەو کارەساتانەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا فێرگەیەکی تایبەت بە پێگەیاندنی ئارەزومەندانی هونەری شێوەکاری تێدا دەکرێتەوە.

گەلەری مەدحەت کاکەیی دەکەوێتە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی هەمزەئاغا و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕووی میواناندا دەکرێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی بایۆمەترییەوە گرفت بۆ بەشێك لە مووچەخۆران دروستبوو

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان 250 هەزار دەرفەتی کار بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share