هۆشداری بە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەدرێت

هۆشداری بە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەدرێت لە مامەڵەکردن بەو زەویی و خانووانەی کە سەرپێچی یان زیادەڕەوییان لەسەرە.

ژووری بازرگانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەواوی خاوەن نوسینگەکانی فرۆشتن و کڕینی زەوی و خانووبەرە لە تەواوی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهیچ جۆرێک مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو موڵکانەوە نەکرێت کە سەرپێچی و زیادەڕەوییان هەیە.

ئاشکراشیکرد، خاوەنی هەر نوسینگەیەک پابەندنەبێت رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share