گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 11 گەیشە هەرێم

رێباز حەملان رایگەیاند، گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی مانگی 11 گەیشتە هەرێم.

رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 11 گەیشتووەتە هەرێم، بەڵام هێشتا کورتهێنانێکی زۆری هەیە، بۆیە کار بۆ ئەوە دەکەین بە زوویی چارەسەری بکەین و تەواوکاری پارەکە بگاتە هەرێم.
وتیشی، هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی یەک مانگ 996 ملیار دیناری پێویستە، ئەو پارەیەی کە نێردراوە کورتهێنانی زۆری هەیە، هەماهەنگی زۆر باشمان کردووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بەسەرجەم کێشەکانی مووچەبێت.
وتیشی، لیستی مووچەی مانگی 12 لە ژێر وردبینیدایە، تەنانەت لە عێراقیش هێشتا مووچەکە خەرجنەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم جەختیکردبووەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچەی مانگی 11 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share