وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر دەنگۆی بوونی ماهر ئەسەد لە عێراق هاتەدەنگ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیکردەوە، ماهر ئەسەد برای سەرۆکی پێشووی سوریا، بەشار ئەسەد لە عێراق بێت.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ماهر ئەسەد هاتووەتە ناو عێراق دوورن لە راستییەوە و بنچینەیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پێگە هەواڵییەکان بە وردییەوە و دوای پشتڕاستکردنەوە لە سەرچاوەی رەسمی هەواڵ بڵاوبکەنەوە.

دوای روخانی رژێمی ئەسەد، دەنگۆی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ ناو خاکی عێراق بڵاوبووەوە، تەنانەت هێزەکانی سوریای دیموکراتیش تۆمەتبارکران بەوەی هاوکارییان کردبێت، سەرەڕای ئەوەی هەسەدە تۆمەتەکەی رەتکردەوە لە پێشتردا، ئەمڕۆش نادروستیی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

بابەتی دواتر

هەنگاوەکانی دروستکردنی بەندەری فاو خێراتردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share