لە ساڵی داهاتووەوە تورکیا نرخی گۆڕ بەرزدەکاتەوە

ئەنجومەنی شارەوانیی گەورەی ئیستانبوڵ بڕیاریدا لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە نرخی گۆڕ بەرزبکاتەوە و بڕیارەکەش ناڕەزایەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی شارەوانی ئیستانبوڵ تایبەتە بە نرخی گۆڕ و رێورەسمی بەخاکسپاردن لە شارەکەدا، کە تێیدا هاتووە، لە 1 ی کانوونی دووەمی 2025 ەوە نرخی ناشتنی تابووت لە 740 لیرەی تورکییەوە بۆ هەزار و 184 لیرە بەرزدەبێتەوە، و تابووتی بەردی لە هەزار و 850 لیرەوە بۆ سێ هەزارو 700 لیرە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە گۆڕی یەک نهۆمی لە چوار هەزار و 820 لیرەوە بۆ نۆ هەزار و 240 لیرە بەرزدەبێتەوە و گۆڕی دوو نهۆمی لە شەش هەزار لیرەوە بۆ 12 هەزار و 340 لیرە بەرزدەبێتەوە.
گۆڕی منداڵ لە نرخە نوێیەکەیدا 17 هەزار لیرە دەبێت.

بڕیارەکەی شارەوانی ئیستانبوڵ، گۆڕی مردووی ئاینەکانی دیکەشی بەرزکردووەتەوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی زۆری هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share