رێباز حەملان: بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچەكان دەكرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووەتەسەر هێڵ و دەشڵێت، مووچەی مانگی 10 خەرجدەكرێت كە 761 ملیار دینارە و مووچەی مانگی 11 كۆتایی ئەم هەفتەیە خەرجدەكرێت كە نزیكەی 759 ملیار دینارە، لە هەمانكاتدا مناقەلەیەك لە تەرخانكراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەكرێت بۆ سەر فەسڵی یەكی مووچە، بۆ پڕكردنەوەی بەشێكی كورتهێنانی مووچە كە مووچەی هەرێم پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێك.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتە سەر هێڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كورتهێنان و دوای گفتوگۆیەكی زۆر لە بەغداد و پێداچوونەوەیەكی زۆر وردەكاریی لەسەر تەرخانی بودجە و مووچەی هەرێم و فەسڵ و ماددەكانی بودجە كە مووچەی مانگی 10 خەرجبكرێت كە 761 ملیار دینارە و مووچەی مانگی 11كۆتایی ئەم هەفتەیە خەرجدەكرێت كە نزیكەی 759 ملیار دینارە لە هەمانكاتدا مناقەلەیەك لە تەرخانكراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەكرێت بۆ سەر فەسڵی یەكی مووچە، بۆ پڕكردنەوەی بەشێكی كورتهێنان كە مووچەی هەرێم پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێك.

دەشڵێت، “ئەمڕۆش لە بەغداد لیستی مووچەی مانگی 12مان گەیاندە وەزیری دارایی عێراق و كە وردبینی تێدادەكرێت و بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچەكان دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

عەبدولواحید محەمەد: زیاتر لە هەفتەیەكە مووچە نێردراوە و دابەشناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share