492 پارچە زەویی لە سلێمانی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا

سەرۆكایەتیی شارەوانيی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لە هۆلی ڕۆشنبیری سلێمانیی 492 پارچە زەویی لە سێكتەرەكانی فەرمانبەران، لاوان، سۆتكە ، بەشێوەی تیروپشك بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، پڕۆسەكە بە ئامادەبوونی لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان و كۆمكاری زیندانییانی سیاسیی كوردستان و نوێنەری وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بەڕێوەچوو.

هاوكات لە ماوەی دوو ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا زیندانییانی سیاسی‌ و كەسوكاری شەھیدان لەئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین‌و گەرمیان زەویان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share