رافیدەین و رەشید دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان کرد

هەردوو بانکی حکومیی عێراقی، رەشید و رافیدەین رایگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان کردووە و دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانەوە پارەکانیان رابکێشن.

بانکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی کراوە و لە رێگەی نامەوە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ئەوەی بچن و مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە سەرەتای مانگدا مووچەی خانەنشینان خەرجدەکات و بەم جۆرەش تا ئێستا خانەنشینانی عێراق 11 مووچەیان وەرگرتووە و کۆتا مووچەی ئەمساڵیان وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share