قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، “بە تەمەنترین هاوڵاتیی عێراق لە چەمچەماڵە”

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەمە سەردانی ماڵی (مەنیجە حمە غریب حمەخان) مان کرد لەناحیەی شۆڕش.

باسی لەوەشکردووە، بۆ بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسینی پورە مەنیجە و خانەوادەکەیی چووینە لایان و سەردانمان کرد.

مەنیجەخان، ژنێکی کوردە و خاوەنی کارتی نیشتمانییە و بە گوێرەی کارتی نیشتیمانییەکەی، مێژووی لەدایکبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1900، واتە تەمەنی 124 ساڵە و بەو پێیەش بێت، تەمەنی لە بەتەمەنترین کەسی جیهان گەورەترە کە لە ژیاندایە و تەمەنی 117 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share