توێژینەوەیەک: فشاری دەروونیی دایک لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە پەرکەمی منداڵ زیاددەکات

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئاشکرایدەکات، ئەو فشارە دەروونییانەی دایک لەکاتی دووگیانیدا رووبەڕووی دەبێتەوە رەنگە ببێتە هۆی زیادکردنی مەترسیی تووشبوونی منداڵ بە نەخۆشیی پەرکەم.
توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی تۆتۆری لە ژاپۆن ئەنجامدراوە و ئاشکرایدەکات، فشارە دەروونییەکانی دایک بەجۆرێک کاردەکەنە سەر منداڵ کە ئەگەری تووشبوون بە پەرکەم لە نێوان تەمەنی 1 بۆ 3 ساڵیدا زیاددەکات، لەگەڵ چەند هۆکارێکی دیکە، وەک کەمیی کێش لە کاتی لەدایکبوون و نائاساییبوونی کرۆمۆسۆمەکان.
لە لێکۆڵینەوەکەیاندا زاناکان داتابەیسێکیان بەکارهێناوە کە لە توێژینەوە گروپییەکان بەدەستیان هێناوە کە لە سەرتاسەری ژاپۆن ئەنجامدراون، نزیکەی 100 هەزار کەسی لەخۆگرتووە لەماوەی توێژینەوەکەدا باری دەروونیی دایکان لە دوو قۆناغی دووگیانیدا هەڵسەنگێندراوە، لە نیوەی یەکەم و نیوەی دووەمی دووگیانیدا کە لێکۆڵینەوە لەسەر منداڵەکان کراوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە، لەنێوان منداڵانی ئەو خانمانەی دووگیانن و بەرکەوتەی فشاری دەروونین، پێنج منداڵ یان زیاتریان تووشی نەخۆشیی پەرکەم دەبن لە نێوان تەمەنی 1 بۆ 3 ساڵدا بەڕێژەی زیاتر لە 70%.
توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەمیی کێشی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی سەرئێشە لە تەمەنی یەک ساڵیدا بەڕێژەی 180% زیاددەکات، هەروەها پێدانی شیری دەستکرد بۆ خۆراکی منداڵ لە تەمەنی یەک مانگیدا وادەکات منداڵەکە لە تەمەنی دوو ساڵیدا تووشی پەرکەم ببێت بەڕێژەی 203% و، نائاساییبوونی کرۆمۆسۆمەکانیش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە رەنگە ئەگەری تووشبوون بە پەرکەمی منداڵان زیادبکات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
Total
0
Share