کەشناسیی عێراق: سبەی و دوو سبەی ئەگەری نمەباران هەیە لە هەرێمی کوردستان

دەستەی کەسناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سبەینێ شەممەدا ئەگەری بارینی نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوردا دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە باسی لەوەکردووە، بەهەمان شێوە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەندێک جار هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی باران هەیە لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرمی هاوشێوە ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی پشووی سەرژمێرییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share