راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیندانییە هەڵاتووەكەی گەرمیان لە ماوەی كەمتر لە سێ كاتژمێردا دەستگیركرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو زیندانییەك كە بە ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی لە هەولێر زیندانیكراوبوو، لە كاتی گواستنەوەی لەلایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی گەرمیان بۆ گرتووخانەی گەرمیان، لەناحیەی زەڕایەن هەڵات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی زیندانییە هەڵاتووەكە ئەنجامدرا و توانرا لەماوەی كەمتر لە سێ كاتژمێر لە نزیك بازگەی (بەردەسوور)ی گەرمیان دەستگیری بكەن و لە ئێستادا لیكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

مووچەخۆران خۆیان سەرپشكن لە چ بانكێك مووچەكانیان تەوتین دەكەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 240 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share