سودانی: هیوامان بە كوڕان و هەڤاڵەكانی سەرۆك مام جەلالە كە لەسەر رێبازەكەی بەردەوام بن

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لە دەفتەری یادەوریی میوانەكاندا نووسیوویەتی، “لە رۆژی 13ی 11ی 2024 سەربەرزبووین بە سەردانی مەزاری سەرۆكی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی خودا لێیخۆشبێت، لەم رۆژەدا یادی سیمبوولێكی نیشتمانی دەكەینەوە كە لە دژی دیكتاتۆرییەت خەباتی كردووە و لە دوای ساڵی 2003 بەشداریكردووە لە بوونیادنانی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق”.

نووسیوویەتی، “لێرەدا پێویستە ئیلهام وەربگرین لە پەند و وانەكانی كاروانی خەباتی كۆچكردوو، پەرۆشییەكەی بۆ یەكخستنی ریز و سەرخستنی بەرژەوەندیی باڵا و بەشدارییەكانی بۆ خزمەتكردنی هەموو عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، هیوامان بە كوڕان و هەڤاڵەكانییەتی كە لەسەر رێبازەكەی بەردەوام بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی…
Total
0
Share