بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم رادەگەیەندرێت، بەڵام بڕیارەکە چەند توێژێک ناگرێتەوە.
شوان جەبار بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی لەکاتی سەردانیکردنی ژمێرەرەکان بۆ ماڵەکانیان بە دروستی پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە رۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەی لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری کاردەکەن، لەگەڵ کارگە ستراتیژییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناتوانن کارەکانیان رابگرن ناگرێتەوە، بەڵکو ئەندامانی خێزانەکانیان روونکردنەوە بۆ تیمەکان دەدەن و ئەوانیش وەک ئامادەبوو هەژماری دەکەن.