لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتێک راگەیاند کە پێشینەی تاوانی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە چەند جارێک دزی لە مارکێتەکەی کراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەرینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (خ، م، س) لەدایکبووی ساڵی 1976 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە.

ئاشکراشیکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە بە تۆمەتبار بووە، دادوەر دۆسیەیەکی دیکەی بۆ کردووەتەوە بەپێی ماددەی 30 لە یاسای بە رەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

بابەتی پێشتر

فلیك: بەرشەلۆنە تیمێكی ناوازەیە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو: وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەرج بنەتۆو بە نرخی داشکێندراو بە جوتیاران دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share