قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە و دەشڵێت، بەرنامەمان هەیە بۆ چاكسازی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە نەسڕوڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی ئێرانی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا کە لەماوەکانی رابردوودا بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

لای خۆیەوە نەسڕوڵڵا رەشنودی باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و، رۆڵی گرنگی سەرۆک مام جەلالی لە داڕشتنی بناغەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانی هەردوو گەل و وڵاتی دۆست بیرهێنایەوە و ستایشی کرد.

تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی…
Total
0
Share