ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە، بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە گفتوگۆ دەكات.

دەشڵێت، لە بڕگەی یەكەمدا، دواپێشهاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق، لەژێر رۆشنایی دواكۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی تاووتوێدەكرێت، كە لە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، لە بەغداد، بە بەشداریی سەرۆككۆماری عێراق، سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ، وەزیری پلاندانانی فیدراڵ، وەزیرە كوردەكانی نێو حكومەتی فیدراڵی و وەفدی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری دەڵێت، لە بڕگەی دووەمدا، دواپێشهاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و مووچە و بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران و هەندێك رێكاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 و ئەنجامی گفتوگۆكان لەم بارەیەوە دەخرێتەڕوو.

لەبارەی بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، نوێترین پێشنیاری حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە هەمواركردنەوەی ماددەی (12) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و خستنەڕووی دواكۆبوونەوە و دانوستانەكان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌تیف نێروه‌یی: ئه‌گه‌ر سكاڵامان تۆمار بكردایه‌ ده‌بوو هه‌موو رۆژێک شاسوار لە دادگا بێت

له‌تیف نێروه‌یی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئه‌گه‌ر سكاڵامان تۆمار بكردایه‌، ده‌بوو هه‌موو رۆژێک شاسوار عەبدولواحید…
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share