بەبەهای 39 ملیۆن دینار بۆ بەرگری لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان پرۆژەیەک لە عێراق جێبەجێدەکرێت

سندوقی ئاووهەوای سەوز(GCF) رەزامەندی لەسەر پارەدارکردنی پرۆژەیەک بەبەهای 39 ملیۆن دۆلار دەربڕی بە ئامانجی رێگریکردن لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە عێراق.

سندوقەکە ئاشکرایکردووە، ئەمە یەکەم پرۆژەیە لە عێراق جێبەجێی دەکەن ماوەی شەش ساڵ دەخایەنێت و 1.9 ملیۆن کەس لێی سوودمەند دەبن.

ماوەی چەند ساڵێکە عێراق رووبەڕووی قەیرانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات دەناڵێنێت، ئەمانەش هەمووی کاریگەرییان لەسەر کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک هەبووە.

پرۆژەکەی سندوقی ئاووهەوای سەوز، کێشەی کەمئاوی چارەسەردەکات، توانای گوندەکان بۆ کشتوکاڵ زیاتردەکات و بڕیارە هەرسێ پارێزگای کەربەلا و موسەننا و نەجەف بگرێتەوە.

بەرپرسانی رێكخراوەکە دەڵێن، لە رێگای پرۆژەکەوە کاریگەرییەکانی کەمبارانی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەمدەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
Total
0
Share