سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن لە پێنجوێن پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری قەزاكە پشوو دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن لەپێناو سەلامەتیی خوێندكاران بڕیارماندا بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، سبەی یەكشەممە پشووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە رووداوەکەی قەرەداغ و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی قەرەداغ بڵاوکردەوە کە چوار شاخەوان لافاوبردنی و خنکان…
Total
0
Share