ئاگاداری هاوڵاتییان دەکرێتەوە؛ پێشبینی بارانی بەلێزمە و هەورە برووسکە دەکرێت

ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی کەشناسی چاوەڕوانی بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکە دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە تاوەکو شەوی هەینی پێشبینی بارانی چڕ دەکرێت لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و زۆرترین باران واپێشبینی دەکرێت لە سلێمانی ببارێت کە 30 بۆ 40 میلیمەتر دەبێت.

لەدوای ئەویش، هەڵەبجە دێت کە پێشبینی 35 ملیمەتر دەکرێت و راپەڕین و سۆران 25 بۆ 35 ملیمەتر و هەولێر و گەرمیان 20 بۆ 30 ملیمەتر و، دهۆک و کەرکوک 15 بۆ 25 ملیمەتر و زاخۆ 15 ملیمەتر دەبێت.

داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاگاداربن و چڕی دابارینەکە بە گوێرەی ناوچەکان جیاوازی دەبێت.

بابەتی پێشتر

روسـ.ـیا سزایەکی دارایی خەیاڵی بەسەر گووگڵدا سەپاند

بابەتی دواتر

لە سنوری هەڵەبجە روداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی…
Total
0
Share