سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت، یەكەم مووچەیانە كە بە شێوەی گرێبەست وەریدەگرن و پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دابینکراوە.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەی یەكشەممە، مامۆستایانی گرێبەست یەكەم مووچەیان وەك گرێبەست وەربگرن كە مووچەی مانگی ئەیلولە و بەپێی زانیارییەكان پارەی پێویست دابینکراوە.

پێشتریش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی 11دا شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی تەمموز و ئاب دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی وردبینیی دەستی و ئەلیكترۆنییەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

لە هەولێر ژنێک دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکی دیکەی دابوو هەڵاتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share