میسر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت

میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای نیشتمانیی میسر بۆ فڕۆکەوانی رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغداد راگرتووە.

بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوەیە و تاوەکو دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.

باس لەوەش دەکات، ئەمڕۆ گەشتی ژمارە MS0719  کە بۆ عەمان دەڕۆیشت هەڵوەشاوەتەوە.

کۆمپانیاکە داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەیان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی میسر بۆ فڕۆکەوانی بکەن.

 

بابەتی پێشتر

هەمواری یاسای باری کەسێتی جارێکی دیکە دەچێتەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی دواتر

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: هەژماری من بوو بە رابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share