دوای چوار ساڵ سەردانی ئیمڕاڵی کرا

دوای چوار ساڵ لە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کورستان، رێگا بە کەسوکارەکەی درا لە دورگەی ئیمڕاڵی سەردانی بکەن.

عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاویکردووەتەوە، دوای تێپەڕبوونی 43 مانگ لە گۆشەگیرکردنی توانیمان چاومان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بکەوێت.

جاری رابردوو لە 3 ی ئازاری 2020 کەسوکارەکەی توانیان چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.

عومەر ئۆجەلان داوایکردووە، بارودۆخ هەرچۆنێک بێت سەردانی ئۆجەلان بەردەوام بێت چونکە ئەوە مافێکی یاسایی خۆیەتی.

هاوکات جەختی لە گرنگی ئەم چاوپێکەوتنە کردووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت.

بابەتی پێشتر

خەونی "تاكسیی فڕیو" لە هاتنەدی نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
Total
0
Share