نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانكەكاندا مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكراوە و ئەوەی باسدەكرێت كە بەهۆی بایۆمەترییەوە بووە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە و لە هەوڵداین كە بەزووترین كات مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكرێت.

لەبارەی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی تەمموز و ئاب، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەو دوو مانگە خەرجبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و کەس گیانیلەدەستنەداوە

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێشبینیدەکەین سبەینێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. چرۆ…
Total
0
Share