ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەشنەکرا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەشنەکراوە.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەش نەکرا لەهەوڵداین بەزووترین کات دابەشبکرێت و بۆ مانگەکانی دیکە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە خەرجبکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە شایستەی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی وانەبێژ تا ئێستا خەرجنەکراوە، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

رێگای دوو گوند قیرتاو دەكرێت

بابەتی دواتر

شوێنەوارێكی تەمەن زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لە كەركوك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share