لەبارەی تەرمی هاوڵاتییەکەوە تەندروستیی راپەڕین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین بڵاویکردەوە، ماوەی چەند رۆژێکە تەرمی گەنجێک لە پەیمانگەی پزیشکیی دادوەری رانیەیە و هیچ کەسێک نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە تەرمی گەنجێک لە پزیشکی دادوەری رانیەیە کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستداوە و هیچ کەسێک نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری BMW رەنگ مارۆنی پێبووە و هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، داواکارین هەر کەسێک زانیاریی لەبارەیەوە هەیە کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: داوادەکەین ڤیدیۆی شەڕەکەی هەولێر بسڕدرێتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵ و سۆشیال میدیاکان کرد. لە داواکارییەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی…
Total
0
Share