فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

فەتحوڵڵا گولەن، ئۆپۆزسیۆنی تورک و ئەو کەسەی تۆمەتبارکرا بەوەی لە پشت کودەتاکەی ساڵی 2016ی تورکیاوە بووە، لە ئەمریکا لە تەمەنی 83 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە کۆچی دوایی فەتحوڵڵا گولەن، سەرکردەی سیاسیی و ئایینی ئیسلامی تورکیایان لە ئەمریکا راگەیاند.

ئەنقەرە، گولەن تۆمەتبار دەکات بە بەرپرسیارێتی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی وڵاتەکەی لە ساڵی 2016دا روویدا.

فەتحوڵڵا گولەن بزووتنەوەیەکی ئیسلامی بەهێزی لە تورکیا و دەرەوەی وڵات دامەزراند و رابەڕایەتی ئەو بزووتنەوەیەی دەکرد.

سەرەڕای تۆمەتەکانی دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا، بەڵام گولەن چەندین جار ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.

بە گوێرەی قسەی میدیاکان گولەن لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

فەتحوڵڵا گولەن، لە ساڵی 1941 لە تورکیا لەدایکبووە، لە ساڵی 1999 کۆچی کردووە بۆ نیشتەجێبوون لە ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share