رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا

حكومەتی هەرێم رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستدا.

بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێم كە تێیدا هاتووە دوا بەدوای بڕیارەكانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە، ژمارە 140كە لە 25ـی ئەیلولی ئەمساڵدا رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییكردنی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان دراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی ئەو مەرج و پێداویستی و پێوەر و رێكارە یاساییانەی كە لە حكومەتی عیچرق بۆ ئەو بابەتە جێبەجێدەكرێت دەبنە هەمیشەیی.

باس لەوەش كراوە، لە كاتی بە هەمیشەیكردنی فەرمانبەراندا ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژماردەكرێت كە لە كاتی دەستبەكاربوونی وەك فەرمانبەر هەیبووە، نەك ئەو بڕوانامەیەی كە پێی دامەزراوە یان دوای دەستبەكاربوونی بەدەستیهێناوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: با بەیەکەوە کوردستان بەرەو قۆناغێکی باشترببەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌‏

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بی سیاسی ‏كۆبوونه‌وه‌كانیان لەبارەی پێكهێنانی شاندی هاوبه‌ش و بەشداری…
Total
0
Share