کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن، ئەو ماوەیەیە کە دەکەوێتە نێوان بانگەشەی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی و لەم ماوەیەدا لایەنە سیاسییەکان جۆرێک لە بێدەنگی لە کێبڕکێکانیان هەڵدەبژێرن تا دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان.

ئەیسەر یاسین وتەبێژی رەسمی لیژنەی مەرکەزی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە کاتژمێر 12:00 ی شەو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، ئێمەش وەک کۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی دەنگدانی تایبەت دەبین کە لە 18 ی مانگ بەڕێوەدەچێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی یاسا کاندیدەکان و حزبە سیاسییەکان بەرپرسن لە لابردنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ماوەی 30 رۆژدا بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

باسیلەوەشکرد، لەگەڵ تەوابوونی دەوامی رەسمی ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت و ئەو کارتانەی وەرنەگیراونەتەوە دەنێردرێنەوە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

 

بابەتی پێشتر

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

بابەتی دواتر

عێراق رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە وەک بەشێک لە پاڵاوتنەکان بۆ جامی جیهانی 2026

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لەلایەن سوپای توركیاوە لەناوبران و سوتێنران، دانیشتووانی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان…
Total
0
Share