شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ تەوتینی مووچە ئاشكراكرا

سەرۆكی لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕم لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ تەوتینی مووچە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “رێككەوتن لەگەڵ بانكی تی بی ئای بۆ ئەو مەبەستە كراوە”.

یوسف ئەنوەر، سەرۆكی لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕم لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەگەڵ بانكی تی بی ئای رێككەوتن كراوە و دوای ئەوەی فۆڕمی پڕكردنەوەی تەوتینمان هێناوە و رێنمایی پێویست وەرگیراوە كە تیمێكی تەكنیكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە و كار لەسەر پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەكرێت و پێشوەختە فۆڕمێك دروستكراوە بە زمانەكانی، كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

وتیشی، “دوای ئەوەی فۆڕمەكە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە پڕدەكرێتەوە و دەخرێتە سەر فۆڕمی تی بی ئابی كە كاردەكەین لەم هەفتەیە 25 %ی یەكەی 70 فۆڕمەكە پڕبكەنەوە و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەكە كۆتایی پێبێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی مانگی نۆ خانەنشینان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست براكەی…
Total
0
Share