حكومەتی ئەسینا تۆماركردنی گەیشتنی 230 كۆچبەری لەڕێی بەلەمەوە و لەماوەی دوو رۆژدا لە رێگایەكی جیاوازەوە راگەیاند.
ئاماژەشیدا، نزیكەی نیوەی ئەو كۆچبەرانە لەڕێگایەكی نوێوە لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە گەیشتوون، كە بە درێژترین و مەترسیدارترین رێگای پەڕینەوە دادەنرێت، بەراورد بە رێگای باوی توركیا.
هێزەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان بڵاویكردەوە، دوێنێ هەینی 75 كۆچبەر رزگاركران كە لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە بەڕێكەوتبوون، لەسەر بەلەمێكی پەككەوتووبوون لە باشووری دوورگەی كریت.
زیادبوونی كۆچبەران لەكاتێكدایە یۆنان ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری زیادبوونی شەپۆلی كۆچبەران بەهۆی زیادبوونی ناكۆكییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لای خۆیەوە كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری كۆچبەران بڵاویكردەوە، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار و 500 كۆچبەر لەمساڵدا خۆیان گەیاندووەتە دوورگەی كریت.